پلانی ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەران لە شیکاگۆ

پلانی ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەران لە شیکاگۆ
پەیامی کورد   ...   پلانی ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەران لە شیکاگۆ

▫️سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە، حکوومەتی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا ئۆپەراسیۆنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەران لە شیکاگۆ دەست پێدەکات و زرێپۆش و کارمەندانی کۆچبەران و گومرگی ئەمریکا و پاسەوانی نیشتمانی جێگیر دەکات.

▫️ ترامپ پێشتر بەڵێنی دابوو کە ئەگەر دەسەڵاتە ناوخۆیی یەکان کۆنترۆڵی تاوانەکان نەکەن، بە ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی فیدراڵی یەوە بێتە شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆیس.

▫️ پرتزکەر، پارێزگاری ئیلینۆیس، ئەو هەنگاوەی بە "لەشکرکێشی سەربازی" ناوبرد. پارێزگارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بە بۆچوونی خۆی، ترامپ دەتوانێت ئامانجی دیکەی هەبێت بۆ ئەگەری جێگیرکردنی هێزی سەربازی لە ویلایەتەکەدا، بەتایبەتی بۆ پەکخستنی هەڵبژاردنەکانی پارێزگار و کۆنگرێس کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦ ئەنجام بدرێت.

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە