هێرشی حووسییەکان بۆ سەر نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن و دەست بەسەر كردن ١١ کارمەند

هێرشی حووسییەکان بۆ سەر نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن و دەست بەسەر كردن ١١ کارمەند
پەیامی کورد   ...   هێرشی حووسییەکان بۆ سەر نووسینگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن و دەست بەسەر كردن ١١ کارمەند

هانس گرووندبێرگ، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، ڕایگەیاند، حووسییەکان ڕۆژی یەکشەممە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەنعا و حەدیدە و لانیکەم ١١ كارمەندی ئەو ڕێكخراوەیان دەست بەسەر کردووە.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەنگاوەی بە "شەپۆلی نوێی دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە" ناوبرد و وێڕای ئیدانەکردنی چوونە ژوورەوەی زۆرەملێ بۆ ناو دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەست بەسەرداگرتنی كەلوپەلەكانیان، داوای ئازادکردنی دەست بەجێ و بێ مەرجی دەست بەسەكراوانیان کرد.

بە ووتەی کاربەدەستانی خۆجەیی، حووسییەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر نووسینگەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP)، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) و یوونیسێف لە شاری سەنعا و چەندین کارمەندیان دەست بەسەر کردووە.

ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێکی کابینەی حووسییەکان لە هێرشەکانی ئیسرائیل دا ڕوویدا.
 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە