"ئەمساڵ کێشەی ئاوی خواردنەوە لە ھەولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت"

پەیامی کورد ... "ئەمساڵ کێشەی ئاوی خواردنەوە لە ھەولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت"
بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری ھەولێر تەنیا تەواوکاری ماوە، ئەمساڵ کێشەی کەمی ئاو لە ھەولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت."
ئاری ئەحمەد، بەڕێوبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند "قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری خێرا ئێستا تەنیا تەواوکاری ماوە، ئەویش لە تەواوبوون دایە، وێستگەی سەرەکی ھەندێک کاری تێدا ماوە، تا مانگی ١١ و پێش کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەکە تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر و کێشەی کەمی ئاو لە ھەولێر بەیەک جاری چارەسەر دەبیت."
ئاری ئەحمەد ووتیشی "ئەمساڵ بە بوودجەی ٤٧٩ملیۆن دۆلار و لە پڕۆژەیەکی ستراتیژی کێشەی چەندین ساڵەی ئاو لە ھەولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت، کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ٣٥٠ھەزار ھاوبەش بۆ نزیکەی ملیۆنێک و ٣٠٠ھەزار کەس سوود لەو پڕۆژەیە وەردەگرن."
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




