بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە ناوچەی سنووری نێوان ئەفغانستان و پاکستانی هەژاند.

پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە ناوچەی سنووری نێوان ئەفغانستان و پاکستانی هەژاند.
لە نزیکەی کاتژمێر ١١:٤٧ خولەکی شەو بە کاتی ئەفغانستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٠ پلە کابول و بەشێک لە ووڵاتەکەی هەژاند.
جگە لە ئەفغانستان، بوومەلەرزەکە لە پاکستان و هیندووستان و تاجیکستانیش هەستی پێکراوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و ئەگەری زیان گەیاندن نەبووە.
سەرچاوەکانی تری هەواڵ باسیان لەوە کردووە کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٦.٧ پلە لە ناوچەی هیندووس کوش کەوتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست، بوومەلەرزەکە لە نزیکەی کاتژمێر ١١:١٧ خولەکی شەوی یەکشەممە ٢٩ی ئەیلوول بەشێک لە پارێزگای کونار و ناوچەکانی دراوسێی هەژاندووە.
گوڕی بوومەلەرزەکە 6.0 بوو، ناوەندی بوومەلەرزەکەش بە دووری 25 کیلۆمەتر لە شاری ئەسەدەبادی ناوەندی پارێزگای کونار تۆمار کرا. قووڵایی بوومەلەرزەکە ٣٥ کیلۆمەتر بووە.
ڕاپۆرتە سەرەتایی یەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی دراوسێش لەوانە کابول، نەنگەرهار، لاغمان، نوورستان و هەندێک ناوچەی سنووری لەگەڵ پاکستان هەستی پێکراوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە نەبووە.
بەهۆی بوومەلەرزەکەی کونارەوە لانیکەم ١٩ کەس گیانیان لەدەست دا
ڕاپۆرتە سەرەتایی یەکانی بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵاتی ووڵات؛ لە پارێزگاکانی نەنگەرهار و کونار لانیکەم ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرپرسانی خۆجەیی پارێزگای نەنگەرهار ڕایانگەیاند، لە پارێزگای نەنگەرهار ٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ڕاپۆرتەکان لە پارێزگای کونارەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمشەوەوە لانیکەم ١٠ کەس لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون.
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە




