سەردێری دوێنێی ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان: ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، ئەگەری شەڕی ناوخۆ لە ڕێدایە !

پەیامی کورد ... سەردێری دوێنێی ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان: ڕووخانی کۆماری ئیسلامی، ئەگەری شەڕی ناوخۆ لە ڕێدایە !
بەشی یەکەمی سەردێرەکە ئاماژە بە ڕەوتی ڕووداوەکان و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ زۆرترین فشار و لاوازکردنی کۆماری ئیسلامی وەک نزامێکی نەخوازراو و لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوو، کە پێشبینی دەکات ببێتە هۆی داڕمانی تەواوەتی.
بەڵام له بەشی دووەم دا دیاره ئەو میدیاگەلە زانیارییەکی پێویستیان له سەڕ خەڵک و فەڕهەنگی کۆمەڵگەی ئێران نییه ، چوونکه ئەمه عێراق و سووریا نییه ، که شەڕی ناوخۆی تێدا دەڕدەدکەوێت ئەگەڕ حکوومەت بکەوێت.
هەروەک مێژوو بە ڕوونی دەریدەخات، گەلی ئێران هەر لەسەرەتاوە شەرعییەتیان بە گرووپەکانی وەک موجاهیدین و جیایی خواز و هاوشێوەکانیان نەداوە کە ئێستا خەمی شەڕی ناوخۆی دەوێت.
بۆ ووڵاتێکی خاوەن بیرکردنەوەی ناسیۆنالیستی، ڕوونوسی عێراق و سووریا و ئەفغانستان ناپێچرێتەوە!
ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە




