ڕووسیا ڕەشنووسی نوێ سەبارەت بە میکانیزمی ماشە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

ڕووسیا ڕەشنووسی نوێ سەبارەت بە میکانیزمی ماشە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات
پەیامی کورد    ...   ڕووسیا ڕەشنووسی نوێ سەبارەت بە میکانیزمی ماشە پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

لارنس نۆرمن، پەیامنێری ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕووسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی نوێی سەبارەت بە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە.

بە ووتەی نۆرمن، ڕەشنووسەکە کەمێک لە هەڵوێستی ئەمریکا و سێ ووڵاتی ئەورووپی نزیكە، بەڵام شانسی تێپەڕاندن و پەسەند كردنی نییە. لە دەقە نوێیەکەدا ئەو بڕگەیە کە پێشتر ڕێگری لە سەپاندنەوەی سزاکان لە ئەگەر درێژكردنەوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ دەكرد، لابراوە.

هەروەها داوا لە هەموو "لایەنە سەرەكییەكانی بەرجام، لەوانەش ئەمریکا، ڕووسیا، چین و ووڵاتانی ئەورووپا دەكات، دەست بەجێ دانووستانە ئەتۆمییەکان دەست پێبکەنەوە. هەروەها هێشتاش سەبارەت بە یاسایی بوونی میکانیزمی ماشە ناكۆكی هەیە؛ پرسێک کە ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی بە نایاسایی دەزانن.

هەروەها هیچ پابەندییەك لە كۆماری ئیسلامی بۆ درێژکردنەوەی شەش مانگ داوا نەكراوە؛ پرسێک کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ خواستی ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپیەکانی ناکۆکە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە