گەڕانەوەی فەڕەنسا بۆ بەیروت

گەڕانەوەی فەڕەنسا بۆ بەیروت


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نێردەی تایبەتی خۆی ژان ئیڤ لۆدریان ڕەوانەی بەیروت بکات. ئەم هەنگاوە گوزارشتە لە بەردەوامی بەرژەوەندی فەرەنسا بۆ پرسی لوبنان و هەوڵەکانی بۆ زیندووکردنەوەی ڕۆڵی پاریس لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانیدا.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نوێنەری فەرەنسا دەستپێشخەرییەکی نووسراو و پێشنیاری تایبەت بە خۆی نابێت، بەڵکو ئامانجی ئەوەیە بەدواداچوون بۆ هەڵوێستەکانی لوبنان بکات و پەیوەندی بە هێڵە شکاوەکانەوە بکاتەوە دوای ئەوەی ئەرکی دوایین نێردەی ئەمریکا بەهۆی لایەنگری تەواوەتی بەرامبەر بە هەڵوێستی ئیسرائیل لەرزۆک بوو.
سەرچاوە ئاگادارەکان پێیان وایە فەرەنسا دەیەوێت دووبارە بچێتەوە ناو قەیرانەکەوە، دان بەوەدا دەنێت کە دەبێت بە هێمنی و نەرم و نیان مامەڵە لەگەڵ پرسی چەکدا بکرێت، دوورکەوتنەوە لە گرژییەکان، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر کاردانەوەیەکی نەرێنی ناوخۆیی بکرێت.

جگە لەوەش بڕیارە لۆدریان باس لە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بکات بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان لە پاریس، کە یەکێکیان پشتیوانی سوپای لوبنان دەکات وەک بەردی بناغەی سەقامگیری و یەکێکی دیکەشیان بۆ دەستەبەرکردنی پارەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەی ئابووری. بەڵام بازنە دیپلۆماسییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی کەنداو سنووردارکردنی کۆنترۆڵکردنی چەک بۆ دەوڵەت بە خاڵی سەرەکی دەزانن، ئەمەش پێش هەر پابەندبوونێکی دارایی یان پلانی ئاوەدانکردنەوە.

گەڕانەوەی لۆدریان بۆ بەیروت گوزارشت لە پابەندبوونی پاریس دەکات بۆ مانەوەی وەک یاریزانێکی چالاک لە مەلەفی لوبنان، بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ واشنتۆن و کەنداو، بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری ناوخۆیی و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ لوبنان لەژێر هەلومەرجی ڕوون و دیاریکراودا.

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە