نادیم جەمیل: ئاسایشی هاووڵاتیان لە مەترسیدایە

نادیم جەمیل: ئاسایشی هاووڵاتیان لە مەترسیدایە

 

پەرلەمانتار نادیم جەمیل لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پێویستە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی لوبنان دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی بڕیاری کۆنترۆڵکردنی چەک بکەن بەبێ دوودڵی و سازان.

دوای هەموو ئەو شتانەی لوبنانییەکان ئەزموونی کردوون، ئیتر قبوڵکراو نییە شەڕەکان هەڵبگیرسێن و یان ئاسایشی هاووڵاتییان لە لایەن هیچ گرووپێکی چەکدارییەوە بکەوێتە مەترسییەوە.
ئەم پۆستەی جەمیل دوای ئەو تێکهەڵچوونە توندوتیژانە هات کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی بورج ئەلبەراجنە لە بەیروت ڕوویدا.

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە