گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر تۆڕی قاچاخی نەوتی کۆماری ئیسلامی لە عێراق

پەیامی کورد ... گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر تۆڕی قاچاخی نەوتی کۆماری ئیسلامی لە عێراق
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان ڕایگەیاند کە كەسێك و ٧ کۆمپانیا و ٩ نەوتكێشی بەهۆی ڕۆڵیان لە قاچاخی نەوتی ئێران و دەور لێدانەوە لە سزاکان كردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوێکی فەرمانگەی کۆنترۆڵ کردنی دارایی یە دەرەکییەكان (OFAC)، ئەو کەسەی سزادراوە ناوی وەلید خالید حەمید ئەلسامەرایی یە، کە بازرگانێکی عێراقی-کۆوەیتی یە و لە ئیمارات نیشتەجێ یە و بەڕێوەبردنی تۆڕێکی کەشتیوانی و بازرگانی نەوتی لە ئەستۆ دایە.
ئەو تۆڕە بە تێکەڵکردنی نەوتی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراق و فرۆشتنی وەک نەوتی عێراقی، سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ کۆماری ئیسلامی و ئەلسامەڕایی دابین كردووە.
وەزارەتی خەزێنەداری زیادی كرد، ئەو تۆڕە لە چەندین نەوتكێش بە ئاڵای لیبریا بۆ گواستنەوەی کەشتی بە کەشتی لە کەندئاوی فارس و عێراق كەڵكی وەرگرتووە و بە تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە دوورگەكانی مارشاڵ، خاوەندارییەتی ڕاستەقینەی نەفتكێشەكانی شاردووەتەوە.
هەروەها ئەو نەفتكێشانە لە ڕێگەی شێوازەکانی وەک گواستنەوەی شەوانە، ساختەکردنی سیستەمی ناسینەوەی AIS، چالاكییە نایاسایی یەكانی خۆیان شاردووەتەوە.





