"لووتکەی ئۆنلاینی یەکێتی ئەورووپا شکستی ستراتیژی گۆشەگیرکردنی ڕووسیای پشتڕاست کردەوە"

پەیامی کورد ... "لووتکەی ئۆنلاینی یەکێتی ئەورووپا شکستی ستراتیژی گۆشەگیرکردنی ڕووسیای پشتڕاست کردەوە"
▫️سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان، ڕایگەیاند: لووتکەی ئەم دواییەی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا بە شێوەی ئۆنلاین، پشتڕاستی کردەوە کە ستراتیژی گۆشەگیری نێودەوڵەتی ڕووسیا شکستی هێناوە.
لە لاپەڕەکانی سۆشیال میدیای خۆیدا نووسیویەتی: پشتڕاست کراوەتەوە کە ستراتیژی گۆشەگیری (ڕووسیا) شکستی هێناوە.
▫️ ئۆربان ئاماژەی بە مەحاڵبوونی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین لەڕووی سەربازییەوە و نەبوونی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراین ئەگەر ببێتە ئەندامی یەکیتی ئەورووپا.
▫️ سەرەڕای ئەوە، بە ووتەی ئەو، تاکە کۆبوونەوەیەک کە دەتوانێت مەترسییەکانی جەنگی جیهانی سێیەم کەم بکاتەوە، کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەمریکا و ڕووسیا، دۆناڵد ترامپ و ڤلادێمیر پووتین بوو.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




