ناتانیاهوو بە ئامانجگرتنی ووتەبێژی باڵی سەربازی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو بە ئامانجگرتنی ووتەبێژی باڵی سەربازی حەماس پشتڕاست دەکاتەوە
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئەبوو عوبەیدە، ووتەبێژی کەتائیبی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی گرووپی تیرۆریستی حەماس.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوی کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە، حکوومەتی ئیسرائیل، ناتانیاهوو ووتوویەتی : "هێرشمان کردووەتە سەر ئەبوو عوبەیدە، ووتەبێژی حەماس، ووتەبێژی ئەو ڕێکخراوە تاوانکار و بکوژە. هیوادارم چیتر لە ژیان دا نەمابێت، بەڵام دەبینم هیچ کەسێک لەلایەن حەماس ەوە نییە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە ڕوون بکاتەوە."
ناتانیاهوو ئاماژەی بەوە کردووە، حەماس ڕاگەیاندنی کوژرانی دوادەخات.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، زانیارییەکان لەبارەی دۆخی ئەبوو عوبەیدە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆری دەزانێت کە بە سەختی بریندار بووبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، کەناڵ 14 لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ەوە بڵاویکردەوە، ئەوان "گەشبینن"، بەبێ ئەوەی ووردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
ڕۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی "شاباک" هەوڵی کوشتنی ئەبوو عوبەیدەیان دا، کە ناوی راستەقینەی "حوزەیفە کەحلووت"ـە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان کە قسەیان بۆ رۆژنامەی "مەعاریف" کردووە، بە ڕاگەیاندنی بەئامانجکردنی ئەبوو عوبەیدە، تەنیا یەک ناو لە لیستی ئەو سەرکردانەی حەماس دا ماوەتەوە کە لە غەززە داواکراون، ئەویش عیزەدین حەداد، فەرماندەی لیوای شاری غەززەیە.





