بابەكر زێباری : لە وەزارەتی پێشمەرگە میحوەر و فەرماندەیی نامێنن

پەیامی کورد ... بابەكر زێباری : لە وەزارەتی پێشمەرگە میحوەر و فەرماندەیی نامێنن
راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کورستان ڕایدەگەێنێت، لە چوارچێوەی ڕێکسختنەوەی ھێزی پێشمەرگە، میحوەرەکان نامێنن و فیرقەکان سەرپەرشتیی میحوەرەکان دەکەن و دوو دەڤەریش درووست دەکرێن، کە ئەوان سەرپەرشتی ھەموو فیرقەکان دەکەن.
بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کورستان، ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی ڕێکخستنی ھێزی پێشمەرگە و درووستکردنی فیرقە، لە وەزارەتی پێشمەرگە میحوەر و فەرماندەیی نامێنن و لەجیاتی ئەوان فیرقە و دەڤەر درووست دەکرێن وەکو فەیلەق، بۆیە ھەر فیرقەیەک لە شوێنی خۆی کارەکانی خۆی دەکات لەجیاتی میحوەر، بێ گومان فیرقەش زۆر باشترە لە میحوەر، چوونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان لەگەڵ وەزارەت دەبێت، بۆیە تاوەکوو ٢٠٢٦ ھیچ میحوەرێک نامێنێت و فیرقەکان کاری خۆیان دەکەن و دوو دەڤەریش دروست دەکرێن.
زێباری، تایبەت ڕایگەیاندووە ، ئەو دوو دەڤەرەی درووست دەکرێن، سەرپەرشتی فیرقەکان دەکەن، کە درووست کراون و ئەمانە لە ژێر فەرمانی ئەوان دا دەبن و ئێستاش درووستکردنی ئەو دوو دەڤەرە لە قۆناغی کۆتایی دایە، کە یەکێک لە سحێلا تا پردێ و ئەوەی دیکەش تاوەکوو خانەقین دەبێتە دەڤەرێک، بۆیە لە ھەرێمی کوردستان دوو دەڤەر دروست دەکرێن و کاریان سەرپەرشتی کردنی فیرقەکان دەبێت، ئەوەش ھەنگاوێکی زۆر گرینگە و باشترە لە میحوەرەکان، کە ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەیە و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبن.
بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێک خستنەوەی ھێزی پێشمەرگەدا، لە ھەرێمی کوردستان فیرقە درووست بکرێن و تا کۆتایی ساڵی داھاتووش ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەن یەک ھێزی پێشمەرگە.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




