پزیشکێكی کوردی " ددان " خەڵکی کرماشان لەلایەن سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر و دەخرێتە ژێر فشاری زۆرەوە

پەیامی کورد ... پزیشکێكی کوردی " ددان " خەڵکی کرماشان لەلایەن سوپای پاسداران ەوە دەست بەسەر و دەخرێتە ژێر فشاری زۆرەوە
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، سارۆ یارئەحمەدی، پزیشکی کوردی " ددان " خەڵکی کرماشان و تەمەن ٥٧ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٤ لە لایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەست بەسەر کرا.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەکرێگیراوانی سوپای پاسداران ، سێ هاووڵاتی كوردی دەست بەسەرکراویان خستووەتە ژێر فشارەوە، تاکوو لە دژی یارئەحمەدی دانپێدانانی زۆرەملێ بكەن، بەڵام ئەو کەسانە ڕەتیان کردووەتەوە ئەم دۆسیەسازییە قبووڵ بکەن.
لە كاتی دەست بەسەركردن یەوە، سارۆ یارئەحمەدی لە دەست ڕاگەیشتن بە دەرمانە پێویستەکانی خۆی بێبەش بووە و لە دەرەوەی زیندان هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر كردن، بارودۆخ و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەست دا نییە.





