سەرۆكی حکوومەت ، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد

پەیامی کورد ... سەرۆكی حکوومەت ، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد
دووشەممە 9/29، مەسروور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە مەقسوود ئەلحەق باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەست بەکاربوون ،هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دووپات کردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.
باڵیۆزی بەنگلادێش ، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ووڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادێش و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا کردەوە. هەروەها بە ناوی ڕەوەندی بەنگلادێشی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان ، سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و کارئاسانی و میوانداری خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.





