وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیا بینراو و بیستراوەكان و ڕایەڵەكانیان : ئەو بڵاوكراوانە قەدەغەیە

پەیامی کورد ... وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ میدیا بینراو و بیستراوەكان و ڕایەڵەكانیان : ئەو بڵاوكراوانە قەدەغەیە
وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاوان و ڕووماڵكردنی ڕاستەوخۆی قەدەغە کرد.
دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی ڕۆشنبیری نووسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و گشتاندنی کردووە و بۆ گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان نێردراوە، بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی تاوان و تۆمەتباران و ڕووماڵ كردنی ڕاستەوخۆی تاوانەكان قەدەغە كراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، پیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە ڕووی یاسایی یەوە كاریگەری گەورەی لەسە ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت، لە هەمان كات دا كاریگەری لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونی هاووڵاتیان هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی درووست دەكات، چوونكە خەڵكانێك ئەو بابەتانە بۆ بەكارهێنانی سیاسی و هاندان و دووبەرەكی و ئاژاوە دەقۆزنەوە.
هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان و ڕایەڵەكانیان دەكات، بە هیچ شێوەیەك وێنە و ڤیدیۆی هیچ ڕووداوێكی تاوان و شەڕێك بڵاو نەكەنەوە، هەروەها ڕووماڵی ڕاستەوخۆی شوێنی ڕووداویش قەدەغەیە.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




