سیهاد بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی بەریتانیا کرد

سیهاد بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی بەریتانیا کرد
پەیامی کورد   ...   سیهاد بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی بەریتانیا کرد

فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی بەریتانیا کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک و ڕاوێژکارانی ھێزەکانی بەریتانیا.

٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥، فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی ھێزەکانی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتبوون لە کۆڵۆنێڵ کریس ھیلیر، کۆلۆنێڵ دارین ھاو و شاندی یاوەریان.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک و ڕاوێژکارانی ھێزەکانی بەریتانیا، ھەروەھا باسیان لە ھاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرد، بەتایبەت لەڕووی لۆجستی و مەشق و ڕاھێنانەوە، لەمبارەوە ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامی ھاوکاری و ھەماھەنگییەکان کردەوە، بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێش بردنی تواناکانی ھێزی پێشمەرگە.

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە