سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات برەودان بە ھاوکاری و ھەماھەنگییەکانیان دووپات کردەوە.

دووشەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ووڵاتی ئیمارات بە سەرۆکایەتی نورە ئەلکەعبی، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی، وەزیری ڕۆشنبیری ئیمارات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو ووڵاتە ئامادەی بوون، جەخت لە بەھێزترکردنی پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

سەرۆکی حکوومەت پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی بەردەوامی سەرکردایەتی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتی شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەممەد بن ڕاشد، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران دەربڕی.

شاندی ئیماراتی ئاماژەیان بە پێگەی گرینگی ھەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییان بۆ برەودان بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە