شاسوار عەبدولواحید سزا ردا

پەیامی کورد:
سێیەم دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا دادگا لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان، سزای پێنج مانگ بەندکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرد.
پرۆسەی دادگاییکردنەکە بە ئامادەبوونی مونا یاقو، سەرۆکى دەستەى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، مونا یاقو گوێی لە گوتەکانى شاسوار عەبدولواحید و سکاڵاکاران و دادوەران بوو.
لە رۆژى 12ـی ئاب لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید دەستگیرکرا.





