ناوی وەزارەتەکان لەسەر تابلۆکان نامێنێ

پەیامی کورد ... ناوی وەزارەتەکان لەسەر تابلۆکان نامێنێ
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم بۆ ڕێک خستن و یەک خستنی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی میری لە بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگاکان بە شێوازی تازە تابلۆیان پێدەدرێت.
لە بەردەوامی ھەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێک خستن و یەک خستنی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان دوای ئەوەی لە قۆناغی یەکەم دا لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییان جێبەجێ کرا، ئەمڕۆ لە قۆناغی دووەم دا یەک خستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی میری تایبەت بە وەزارەت و فەرمانگە و دام و دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم دەستی پێکرد.
لەم قۆناغەش دا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی میری لە بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگاکان بە شێوازی تازە تابلۆیان پێدەدرێت و ھەر وەزارەت و دەستەیەکیش جگە لە ژمارەکەی دوو پیتی تایبەت بەخۆی دەبێت بۆ لەمەودوا ناوی وەزارەتەکان لەسەر تابلۆکان نامێنێ.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




