دووبارەی دەست بەسەر کردنی چالاکوانێكی ژینگەپارێزی شاری سنە

دووبارەی دەست بەسەر کردنی چالاکوانێكی ژینگەپارێزی شاری سنە
پەیامی کورد   ...   دووبارەی دەست بەسەر کردنی چالاکوانێكی ژینگەپارێزی شاری سنە

ئازاد حاجی میرزایی، هاووڵاتی کورد و خەڵکی سنە و لە چالاکانی ژینگەپارێز جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئازاد حاجی میرزایی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی «باوەڕێز» سەر بە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

دەست بەسەر کرانی ئازاد حاجی میرزایی بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لە شوێنی کاری ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزییە لە بازاڕی تاناکۆرای سنە بووە.

ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزییە پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان دەستبەسەر کرابوو و لە ژێر چاوەدێری و ڕووبەڕوو بوونەوەی دادوەری دا بووە.

ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە