بڕیارێک لە بەرژەوەندی سنووری قەزای لە لایەن مەسروور بارزانی یەوە

پەیامی کورد ... بڕیارێک لە بەرژەوەندی سنووری قەزای لە لایەن مەسروور بارزانی یەوە
بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای پشدەر بەکار دەهێندرێتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە 12909 لە ڕێکەوتی 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە نووسراوێکی ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دا.
لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دا هاتووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی لەسەر تەرخان کردنی 20%ـی داهاتی مەرزی کێلێ بە شێوەی نەختینەی مانگانە بە مەبەستی تەواوکردنی پرۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دا.
ئەم بابەتە 16 جار خوێندراوەتەوە




