نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی فڕانسوا ھەریری لە قۆناغی کۆتایی دایە

نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی فڕانسوا ھەریری لە قۆناغی کۆتایی دایە
پەیامی کورد   ...   نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی فڕانسوا ھەریری لە قۆناغی کۆتایی دایە

پارێزگاری ھەولێر له‌باره‌ی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای فڕانسوا هه‌ریری لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایدایە.

ھەینی ١٧-١٠-٢٠٢٥، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکە، نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی " فڕانسوا ھەریری" بەسەرکردەوە ، کە بە گوژمەی ( ١ ملیار و ٨٣٠ ملیۆن دینار ) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەست بە نۆژەنکردنەوەی کراوە.

لە بەسەر کردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایی دایە و دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانی پڕۆژەکە کرد.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە