نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

دووشه‌ممه‌ 2025/8/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ زافه‌ر سراكایا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان و هاوكاری هاوبه‌شیان له‌ بواره‌ جیاكاندا كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا دهکات نێچیرڤان بارزانى پێشوازی له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد.

دووشه‌ممه‌ 2025/8/25 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ زافه‌ر سراكایا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرینگی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان و هاوكاری هاوبه‌شیان له‌ بواره‌ جیاكاندا كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دراوسێیه‌كى گرینگ له‌ توركیا ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و درێژخایه‌ن كۆیان ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سراكایا وێڕاى نیشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركیا بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ستایشى په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركیا و ڕۆڵى ئه‌رێنی ئەوی له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ كرد.

پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركیا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە