په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له یادى ئه‌نفالى بادینان دا

پەیامی کورد ... په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له یادى ئه‌نفالى بادینان دا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 37 ساڵەی ئەنفالی بادینان دا داوا دەکات بەغدا قەرەبووی زیان لێکەوتووان بکاتەوە و دەشڵێت، "ئەنفال و هەموو ئەو تاوانانەی لە رابردوودا کراون، دەبێ ببنە وانە و پەندیان لێ وەربگیرێت."
دەقی پەیامەكەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 37 ساڵەی ئەنفالی بادیناندا.
له یادى (37) ساڵه‌ى ئه‌نفالى بادینان دا، به ڕێزه‌وه هه‌موو شه‌هیدانى بادینان و كوردستان به‌گشتى به‌بیر ده‌هێنینه‌وه. له‌م یاده‌دا كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك ڕووفاتى شه‌هیدانى ئه‌و تاوانكارییه له ده‌ڤه‌رى به‌رى گاره، دواى ڕێكاره یاسایى و پزیشكییه‌كان له ڕێوڕه‌سمێكدا به خاك ده‌سپێردرێن، سته‌م لێكراوی گه‌لێك نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌نفالى بادینان تاوانێكى دیكه‌ى زنجیره تاوانه‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌وساى عێراق بوو ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كه لە 25ى ئاب تا 6ى ئه‌یلوولى 1988 له دوا قۆناغى ئه‌نفالدا، خه‌ڵكى سڤیل و خاك و هه‌وا و ژینگه و سرووشتى بادینانى گرته‌وه.
له‌م یاده‌دا داواكاریمان له حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانییانى ئه‌نفالى بادینان و هه‌موو قوربانییانی تاوانه‌كانى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق. دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌نفالى به جینۆساید و تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ناساندووه، بۆیه مافى قوربانییانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
ڕابردووى تاڵى عێراق، جگه له ماڵوێرانى هیچى تر‌ى بۆ عێراق و عێراقییه‌كان نه‌هێنا، ئه‌نفال و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى له ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان كراون، ده‌بێ ببنه وانه و په‌ندیان لێ وه‌ربگیرێت و ببنه هۆى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری ووڵات و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، تا پێكه‌وه ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بنیات بنێین.
سڵاو له گیانى پاكى شه‌هیدانى ئه‌نفالى بادینان و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/25
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە




