وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڤاتیكان له‌گه‌ڵ پاپا كۆبووه‌وه

پەیامی کورد ... وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم له ڤاتیكان له‌گه‌ڵ پاپا كۆبووه‌وه
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات سکرتێری گشتی هاوپەیمانی مەسیحییه، له ڤاتیكان له‌گه‌ڵ پاپا كۆبووه‌وه؛ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی ئه‌مریكاش ئاماده‌ی بوون.
دووشه‌ممه، 25ـی ئابی 2025، ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات سکرتێری گشتی هاوپەیمانی مەسیحییه لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی و کەسایەتی و سەرکردەی سیاسی و یاسادانەری کاثۆلیکی لە سەرتاسەری جیهان لە دیدارێکی تایبەتدا لە ڤاتیكان لەگەڵ پاپا لیئۆی چواردەم کۆبووەوە.
لە دیداره‌كه‌دا لە ڤاتیکان ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی و ڕاوێژکاری نزیک لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و چەندین کونگرێسمانی ئەمریکی لە کۆماری و دیموکراتەکان و چەندین سەرکردە و ئەندامانی ناتۆ و پەرلەمانتارانی یەکیتی ئه‌ورووپا و ووڵاتانی ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین و کاردیناڵەکانی کەنیسەی کاثۆلیکی ئامادە بوون.





