پەیامێک لە بارەگای بارزانی یەوە

پەیامێک لە بارەگای بارزانی یەوە
پەیامی کورد   ...   پەیامێک لە بارەگای بارزانی یەوە

بارەگای بارزانی لە پەیامێکدا بە تووندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانی سیادە دەکات و ڕایگەیاند، کردەوەی لەم جۆرە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیری. هاوکات داوا دەکات ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.

دەقی پەیامەکەی بارەگای بارزانی:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە تووندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانی (السیادة) دەکەین، کە دوێنێ شەو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری بەغدا، گیانی لەدەست دا.

وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەس وکاری سەفا مەشهەدانی و هاوپەیمانییەتی ئەلسیادە و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانییەتییەکە دەکەین، ڕاشیدەگەێنین کە کردەوەی لەم جۆرە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیری کۆمەڵگە و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.

 

بارەگای بارزانی

15ـی تشرینی یەکەمی 2025

ئەم بابەتە 18 جار خوێندراوەتەوە